ریاڵ مەدرید سێ یاریزانی لەدەستدا

وەرزش 11/10/2021

Alternate Text

یانەی ریاڵ مەدرید بەهۆی پێکانەوە لە تواناکانی سێ یاریزانی یانەکەی بێبەش دەبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی تشرینی یەکەم، پێگە ئیسپانییەکان رایانگەیاند:" لە یارییەکەی شەوی رابردووی لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل، ئیدێر میلیتاوی بەرگریکاری یانەی ریاڵ مەدرید تووشی پێکان بووە و بەهۆی پپێکانەکەشەوە یاریگای بەجێهێشتووە".

 پێشتریش هەریەکە لە ئیدین هازار و کاماڤینکا لە یارییەکانیان لەگەڵ هەڵبژاردەکانیان تووشی پێکان بوون و راستەوخۆ گەڕاونەتەوە بۆ بارەگای یانەی ریاڵ مەدرید

ئەمەش لە کاتێکدا پێشتریش هەریەکە لە ئیدین هازار و کاماڤینکا لە یارییەکانیان لەگەڵ هەڵبژاردەکانیان تووشی پێکان بوون و راستەوخۆ گەڕاونەتەوە بۆ بارەگای یانەی ریاڵ مەدرید بۆ ئەوەی لەوێش پشکنینی پزیشکییان بۆ ئەنجام بدرێت و جۆری پێکانەکەیان و وادەی دوورکەوتنەوەیان لە یاریگاکان دیاریبکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا