رێگە بەسەرۆکی بەرازیل نەدرا ئامادەی یاری یانە دڵخوازەکەی بێت

وەرزش 11/10/2021

Alternate Text

بەبیانووی وەرنەگرتنی ڤاگسینی کۆرۆنا، دەزگا ئەمنییەکان رێگرییان لە جاییر بۆلسۆنارۆ، سەرۆکی بەرازیل کرد لەوەی وەک هاندەر ئامادەی یاری نێوان هەردوو یانەی سانتۆس و گریمیۆی بەرازیلی بێت.

جاییر بۆلسۆنارۆ، سەرۆکی بەرازیل بە میدیاکانی وڵاتەکەی رایگەیاند:" ویستم وەک هاندەر ئامادەی یاری نێوان هەردوو یانەی سانتۆس و گریمیۆ بم و هانی یانە دڵخوازەکەم بدەم کە سانتۆسە، بەڵام بەبیانووی وەرنەگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا رێگەم پێنەدرا ئامادەی یارییەکە بم ".

بەرگری لەشی من بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو کەسانە زیاترە کە ڤاکسینیان وەرگرتووە

ئاماژەی بەوەشکرد:" بەرگری لەشی من بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو کەسانە زیاترە کە ڤاکسینیان وەرگرتووە، لەبەر ئەوەی من پێشتر تووشی ئەو ڤایرۆسە بووم ".
ئەمەش لەکاتێکدایە، ساڵی رابردوو سەرۆکی بەرازیل توشی کۆرۆنا بوو، بەڵام تاوەکو ئێستاش رەتیدەکاتەوە ڤاکسین وەربگرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا