ژمارەی کورسییەکانی هاوپەیمانی کوردستان زیادیکرد

عێراق 11/10/2021

Alternate Text

پاش بڵاوکردنەوەی ئەنجامە بەراییەکان، ژمارەی کورسییەکانی هاوپەیمانی کوردستان زیادیکرد و بووە ١٧ کورسی.

ئەمڕۆ دووشەممە، ١١ی تشرینی یەکەم، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی لەپارێزگای نەینەوا بڵاوکردەوە و تیایدا هاوپەیمانی کوردستان کورسییەکی دیکەی بەدەستهێنا و بووە خاوەنی دوو کورسی لەو پارێزگایە.

بەم پێیەش ژمارەی کورسییەکانی هاوپەیمانی کوردستان زیادیکرد بۆ ١٧ کورسی کە بەمشێوەیەیە:

پارێزگای سلێمانی : هەشت کورسی
پارێزگای کەرکوک : سێ کورسی
پارێزگای هەولێر : یەک کورسی
پارێزگای دهۆک : یەک کورسی
پارێزگای نەینەوا : دوو  کورسی
پارێزگای سەڵاحەدین : یەک کورسی
پارێزگای دیالە : یەک کورسی

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا