ریاڵ مەدرید سێ یاریزانی داناوە بۆ فرۆشتن

وەرزش 12/10/2021

Alternate Text

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی سێ یاریزانی یانەکەی ئاگادار کردووەتەوە کە یانەیەکی نوێ بۆ خۆیان بدۆزنەوە،
ئەمڕۆ سێشەممە ١٢ی تشرینی یەکەم، پێگە ئیسپانییەکان رایانگەیاند:" یانەی ریاڵ مەدرید هەریەکە لە لۆکا یۆڤیچ و مارکۆ ئاسینسۆ و ئیسکۆی ئاگادارکردووەتەوە کە بەدوای یانەیەکی نوێدا بگەڕێن بۆ ئەوەی پەیوەندیان پێوە بکەن، چونکە لە پلانەکانی داهاتووی یانەکەدا نین".

ئیدین هازارد بەلجیکی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید بیر لەوە دەکاتەوە جارێکی دیکە بگەڕێتەوە بۆ یانەی چێڵسی

هاوکات رۆژنامەی زەسەن رایگەیاند:" ئیدین هازارد بەلجیکی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید بیر لەوە دەکاتەوە جارێکی دیکە بگەڕێتەوە بۆ یانەی چێڵسی ئینگلیزی".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا