بەرشەلۆنە گرێبەستی دوو یاریزانی نوێ دەکاتەوە

وەرزش 12/10/2021

Alternate Text

میدیاکانی ئیسپانیا ئاشکرایانکرد، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو یانەی بەرشەلۆنە گرێبەستی هەریەکە لە ئانسۆ فاتۆ و پێدرێ نوێ دەکاتەوە.

پێدەچێت رۆژی یەکشەممەی داهاتوو نوێکردنەوەی گرێبەستەکە ئیمزا بکەن

رۆژنامەی " ئالچێرنجیتۆ"ی ئیسپانی بڵاویکردەوە:" خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە لە نوێکردنەوەی گرێبەستی هەریەکە لە ئانسۆ فاتۆ و پێدرێ نزیکبووەتەوە و پێدەچێت رۆژی یەکشەممەی داهاتوو نوێکردنەوەی گرێبەستەکە ئیمزا بکەن ".

ئەمەش لەکاتێکدایە، گرێبەستی هەردوو یاریزانەکە لە هاوینی داهاتوو کۆتایی پێدێت و یانەی بەرشەلۆنە مافی ئەوەی هەیە بەبێ وەرگرتنی رەزامەندی هەردوو یاریزانەکە گرێبەستەکانیان لەگەڵ نوێ بکاتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا