هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدراڵ رۆژی دووشەممەی
داهاتوویان کردە پشووی فەرمی.
به‌بۆنه‌ی ساڵیادی له‌دایكبوونی
پێغه‌مبه‌ر (د.خ) پشووی فەرمی دەبێت
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٣ی تشرینی یەکەم، ئەمیندارێتى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه:" بڕیاردراوه رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو
به‌بۆنه‌ی ساڵیادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی
حكومه‌ت بكرێته پشووی فه‌رمی ".
هاوکات، بەگوێرەی رۆژمێری فەرمی حکومەتی هەرێم، رۆژی دووشەممەی
داهاتوو کە دەکاتە ١٨ی تشرینی یەکەم، بەهەمان بۆنە لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت
پشووی فەرمی دەبێت.