بەهۆی زۆربوونی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا، نەخۆشخانەی فێرکاری شەهیدانی قەڵادزێ سەردانیکردنی نەخۆش و بەتایبەت توشبووانی کۆرۆنای قەدەغەکرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٣ی تشرینی یەکەم، نەخۆشخانەی فێرکاری شەهیدانی قەڵادزێ رایگەیاند:" بەهۆی ئەوەی ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەبەرزترین ئاستدایە و رۆژ بە رۆژ بەرەو هەڵکشان دەچێت، لەمەودوا سەردانیکردنی نەخۆش و تایبەت توشبووانی کۆرۆنا بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە ".
سەرجەم قاوشەکانی تابیەت بە توشبووانی کۆرۆنا پڕ بوونە لە توشبوو
ئاماژەی بەوەشکردووە:" سەرجەم قاوشەکانی تابیەت بە توشبووانی کۆرۆنا پڕ بوونە و لەئێستادا بەشی هەناوی و چەند بەشێکی دیکەی نەخۆشخانەی فێرکاری شەهیدانی قەڵادزێ چۆڵ دەکرێن و توشبوانی کۆرۆنای لێ دەهێڵدرێنەوە ".