زانکۆی کۆیە رایگەیاند، بەهۆی چەند گرفتێک و بەتایبەت کەمئاوی، تاوەکو رۆژی شەممەی داهاتوو پڕۆسەی خوێندن لە زانکۆکەدا رادەگیرێت.
زانکۆی کۆیە بڵاویکردەوە:" بەهۆی كەموكوڕيیەكانى بەشە ناوخۆيیەكان و سەرهەڵدانى چەند گرفتێك، بە تايبەت كێشەى كەمئاوی لە زانکۆکەدا، ئەنجومەنی زانکۆ کۆبوونەوەی نائاسایی خۆی ئەنجامدا و تێیدا بڕیاردا تاوەکو رۆژی ١٦ی ئەم مانگە پشووەکان درێژ بکرێنەوە ".
دەستەى كارگێڕى و فەرمانبەران و خوێندنى باڵا ناگرێتەوە
ئاماژە بەوەشکراوە:" ئەم پشووە دەستەى كارگێڕى و فەرمانبەران و خوێندنى باڵا ناگرێتەوە ".