بزوتنەوەی ئیسلامی: بێ وەڵام نابین بۆ پیلانی پیلانگێڕان

کوردستان 14/10/2021

Alternate Text

لە روونکردنەوەیەکدا، بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان، کە بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی عێراقی کردبوو، رایگەیاندووە، پڕوپاگندەی ژەهراوی و دوژمناکارانەی ناحەزان کار ناکات لە کادیر و ئەندامانمان.

لە روونکردنەوەیەکەدا، د.عبدالله وەرتی، وتەبێژی بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان ئاماژەی بەوەداوە:" پڕوپاگندەی ژەهراوی و دوژمناکارانەی ناحەزان کار ناکات لە کادیرو ئەندامانی بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان، سەرکردایەتیەکەشی بێدەنگ نابێت لە ئاست چاواشەکاری و ناهەقیەکان".

ئەوەش هاتووە:" بایکۆت جۆرێکە لەخەباتی سیاسی و مافی سیاسی و یاساییە بۆ هەموو کەسێکیش، بۆ بۆ ئێمە خیانەت و خزمەتکردنی دەسەڵاتبێت لە کاتێکدا سەدا شەستی خەڵکی کوردستان و عێراق بایکۆتی پڕۆسەکەیانکرد".

د. عەبدوڵا وەرتی روونیشیکردووەتەوە:" سوپاس بۆ خوا گەلی کوردستان هۆشیارە و ئەندام و کادیرانی بزووتنەوەش لە ئاستی دۆخەکەدان و باش تێگەیشتوون لە پڕوپاگەندەی بێ بنەما و بێدەنگ و بێ وەڵامیش نابین بۆ پیلانی پیلانگێڕان".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا