پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەکرد، ئەو دەنگی
تەقینەوەیەی کە ئەم بەیانییە لە هەولێر بیسترا بەهۆی تەقاندنەوە چەند ماددەیەکی تەقەمەنییەوە بووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٤ی تشرینی یەکەم، ئومێد
خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاند:" ئەو دەنگەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن
بەشێک لە دانیشتووانی هەولێرەوە بیسترا تەقاندنەوەی چەند ماددەیەکی تەقەمەنی بوو لە
دەشتێکی سنووری هەولێر بە هەماهەنگی هێزە ئەمنییەکان".
رەنگە هەندێک ماددەی دیکە مابن و ئەمڕۆ بتەقێنرێنەوە
ئاماژەی بەوەشکرد:" رەنگە هەندێک ماددەی
دیکە مابن و ئەمڕۆ بتەقێنرێنەوە بۆیە داوا لە هاوڵاتییانی هەولێر دەکەین نیگەران
نەبن".
ئەمەش لەکاتێکدایە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەنگی
تەقینەوەیەکی گەورە لە هەولێر بیسترا و بەشێکی زۆری دانیشتووانی ئەو شارە و دەوروبەری
گوێبیستی دەنەگەکە بوون.