گوژمەی ٣٥٧ ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەیەک لە سلێمانی خەرجکرا

کوردستان 14/10/2021

Alternate Text

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گوژمەی ٣٥٧ ملیۆن دیناری بۆ جێبەجێكردنی چەند پڕۆژەیەکی کۆنکرێتکردن خەرجکرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٤ی تشرینی یەکەم، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە:" وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گوژمەی ٣٥٧ ملیۆن دیناری بە مەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەی كاری كۆنكرێتكردنی شەقامەكانی دەوروبەری مەڵبەندی تەندروستیی كەڵەكن و چەند شەقامێكی دیكە لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی خەرجكرد".

لەسەر رێژەی ١٥٪ی داهاتی شارەوانی سلێمانی

ئاماژە بەوەشدراوە:" ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌  لەسەر رێژەی ١٥٪ی داهاتی شارەوانی خه‌رج ده‌كرێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا