گرفتێکی گەورە بۆ ریاڵ مەدرید دروستبووە

وەرزش 14/10/2021

Alternate Text

هەردوو یاریزانەکەی دڵی بەرگری یانەی ریاڵ مەدرید تووشی پێکان هاتوون و بە ئەگەرێکی زۆرەوە بۆ یاری کلاسیکۆش ناگەڕێنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٤ی تشرینی یەکەم، رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی رایگەیاند:" داڤید ئالابای یاریزانی دڵی بەرگری یانەی ریاڵ مەدرید تووشی پێکان هاتووە و ئەگەری هەیە بۆ یاری کلاسیکۆش نەگەڕێتەوە یاریگاکان".

لە چەند رۆژی رابردوودا پێکانی ئیدێر میلیتاوی بەرگریکاری یانەکە راگەیەندرابوو

ئەمەش لە کاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوودا پێکانی ئیدێر میلیتاوی بەرگریکاری یانەکە راگەیەندرابوو.
بەگوێرەی زۆربەی  سەرچاوە هەواڵییەکانی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید لە یاری کلاسیکۆدا بێبەش دەبێت لە تواناکانی ئەو دوو یاریزانە و بەمەش رووبەڕووی گرفتێکی گەورە دەبێتەوە چونکە ئەو دوو یاریزانە یاریزانی سەرەکی یانەکەن و لە شوێنی ئەوانیش تەنها ناچۆ فێرناندێز دەتوانێت یاریبکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا