ئەمڕۆ مەسرور بارزانی و جینین پلاسخارت کۆبوونەوە و گفتوگۆیان دەربارەی دوا پەرەسەندنەکانی عێراق و پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٤ی تشرینی یەکەم، سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ جینین هێنیس-پلاسخارت، نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانی لە عێراق کۆبووەتەوە و لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوا پەرەسەندنەکانی عێراق و پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران کراوە و رۆڵی چاودێرانی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان، لە پشتگیریکردن و سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن بەرز ھەڵسەنگێنراوە".
هەردوولا خوازیاربوون حکومەتی داهاتووی عێراق گشتگیر بێت
ئاماژەی بەوەشداوە:" هەردوولا خوازیاربوون کە حکومەتی داهاتووی عێراق، حکومەتێکی گشتگیر بێت و بەبێ جیاوازی، خزمەتی هەموو پێکهاتە و هاووڵاتییانی عێراق بکات".