شێخ نەهرۆ کەسنەزانی: دەرئەنجامی هەڵبژاردنەكان رەنگە ببێتە مایەی شەڕ و كوشتار

کوردستان 14/10/2021

Alternate Text

سەرۆکی تەریقەتی کەسنەزانی ئاماژەی بەوەکرد، رێژەی زۆری بەشدارینەكردنی هاوڵاتییان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا، هەڵبژاردن دەخاتە ژێر مەترسی لەدەستدانی شەرعیەت و ناڕەزایی دەربڕین.

شێخ نەهرۆ کەسنەزانی، سەرۆکی تەریقەتی قادری کەسنەزانی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە:" رێژەی زۆری بەشدارینەكردنی هاوڵاتییان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا، هەڵبژاردن دەخاتە ژێر مەترسی لەدەستدانی شەرعیەت و رەنگە هەندێك كەس دانی پێادا نەنێن، ئەمەش دەمانخاتە بەردەم ئەو مەترسییانەی دواتر دێنە پێشەوە ".

دەگەڕێینەوە گۆشەی وێرانكاری و لەناوچوون

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" دەرئەنجامی هەڵبژاردنەكان خوانەخواستە رەنگە ببێتە مایەی هەڕەشە و ناڕەزایی و پشێویی و توندوتیژی و شەڕ و كوشتار، بەمجۆرەش دەگەڕێینەوە گۆشەی وێرانكاری و لەناوچوون و جیابوونەوە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا