بریکاری وەزارەتی ناوخۆ
رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی لە هەوڵی دەستگیرکردنی بکوژی کارمەندی سکیوریتی دەروازە سیتی دان.
ناو و ناونیشانی زانراوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٤ی
تشرینی یەکەم، لیوا چەتۆ ساڵح، بریکاری وەزیری ناوخۆ لە راگەیەندراوێکیدا
ئاماژەی بەوەکرد:" بکوژی کارمەندەکەی دەروازە سیتی کەسێکی ناسراوە و ناو و
ناونیشانی زانراوە، لە دوای رووداوەكەوە هێزە ئەمنییەكان لەهەوڵی دەستگیركردنی
تاوانبار و بكوژەكەوەن تا راپێچی بەردەم یاسای بكەن ".
ئەوەشی خستەڕوو:" لە
كاتی دەستگیركردنی تاوانبارەكەدا وردەكاری و زیاتر دەخەینەڕوو ".
ئەمەش لەکاتێکدایە، شەوی
رابردوو کارمەندێکی سکیۆریتی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی دەروازە سیتی کە تەمەنی ٣١ ساڵ بوو، لەلایەن کەسێکەوە
بە دەستڕیژی گولـلە کوژرا.