پسپۆڕانی خۆراک ئاشکرایانکردوو، سیستمی خۆراکی رۆژانە کاریگەری لەسەر
کەمکردنەوەی دڵتەنگی و بێزاری هەیە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی "HEWALTH LINE" ئەم خواردنانە هاوکارن بۆ ئەوەی لە کێشەی
دڵتەنگی و بێزاری رزگارت بێت:
١-پرۆتینی بێ چەوری:
پرۆتینی بێ چەوری بڕێکی باشی لە ترشی ئەمینی تێدایە و یارمەتیدەر دەبێت بۆ
بەرهەمهێنانی سیرۆتۆنین، کە هاوکار دەبێت بۆ باشبوونی دۆخی دەروونی و نەهێشتنی
خەمۆکی .
٢- سەلەمون:
ئەگەر حەزت بە خواردنە دەریاییەکانە پێویستە ماسی سەلەمون بخۆیت، لەبەر
ئەوەی بڕێکی زۆری لە ترشی ئۆمیگا ٣ی تێدایە و خەمۆکی کەمدەکاتەوە، هەر وەها بڕی
پێویستی ڤیتامین "D"شی تێدایە.
٣-زەیتی زەیتوون:
زیتی زەیتوون
بڕێکی زۆری ماددەی بۆلیفینۆل لەخۆدەگرێت، کە لە نەخۆشی زەهایمەر دەتپارێزێت.
٤-ئاڤۆگادۆ:
ئەم میوەیە
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین "K" و ترشی فولیک، کە مێشک لە توشبوون بە جەڵتەی
دڵ دەپارێزن.
٥-سپێناخ:
سپێناخ و بەشێک لە سەوزەواتەکان بڕێکی زۆری ترشی فولیک بە مێشک دەبەخشن، کە
هۆکاری سەرەکی کەمکردنەوەی خەمۆکییە .