بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، ئەو پیاوەی
ئێوارەی ئەمڕۆ لە شەقامی ٣٠ مەتری کەسێکی کوشت، دەستگیرکرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر
بڵاویکردەوە:" ئەمڕۆ
کاتژمێر ٦:٠٠ی ئێوارە لە شەقامی (٣٠) مەتری نزیک پردی سەیداوە رووداوێکی تەقەکردن روودەدات
و لە ئەنجامدا کەسێک بەناوی (سەرهەنگ سالح پاشا) تەمەن (٦٩) ساڵ سێ گوللـەی
بەردەکەوێت گیان لەدەستدەدات ".
ئاماژەی بەوەشکرد:" دەستبەجێ
هێزەکانی پۆلیس چوونە شوێنی رووداوەکە و توانرا ناسنامەی تۆمەتبارەکە دەستنیشان
بکرێت بەناوی (ن. س. ح)، تەمەن (٦٧) ساڵ و دواتر دەستگیرکرا ".
هۆکارەکەی کێشەیەکی کۆنی نێوانیان بووە
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی
هەولێر ئەوەش هاتووە:" هۆکاری تاوانەکە بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کۆنی نێوانیان
دەگەڕێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوە و رێڕەوی یاسایی بەرامبەر
تۆمەتبارەکە دەگیرێتە بەر ".