چوار کەس بەتۆمەتی دزینی ماتۆڕسکیلێک و جەگێک دەستگیرکران

کوردستان 14/10/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، توانیویانە سێ کەس بەتۆمەتی دزینی ماتۆڕسکیلێک و کەسێکی دیکەش بەتۆمەتی دزینی جەگێکی بەرزکەرەوەی بارهەڵگر، دەستگیربکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٤ی تشرینی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین رایگەیاند:" لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک کە بە وتەی خۆی ماتۆڕسکیلی لێ دزراوە، هێزەکانمان لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر دەستیانکرد بە لێکۆڵینەوە و دوای بەدواداچوون و بەدەستهێنانی زانیاری توانیان سێ کەس بەتۆمەتی دزینی ماتۆڕسکیلەکە دەستگیر بکەن و دەستیش گیرا بەسەر ماتۆڕسکیلەکەدا".

کەسێک بەتۆمەتی دزینی جەگێکی بەرزکەرەوە دەستگیرکراوە

ئاماژەی بەوەشداوە:" لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەکی تر لە ناوچەی پیشەسازی قەڵادزێ کە بەوتەی خۆی جەگێکی لێ دزراوە کە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری لەسەر بەرزدەکرێتەوە، دوای بەدواداچوون و بەدەستهێنانی زانیاری توانرا تۆمەتباری ئەو تاوانە دەستگیربکرێت".

پۆلیسی راپەڕین ئەوەشی خستووەتەڕوو:" پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ هەردوو رووداوەکە کراوەتەوە و بەبڕیاری دادوەر و بەماددەی ٤٤٦ لە یاسایی سزادانی عێراقی سەرجەم تۆمەتبارەکان راگیراون و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامه".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا