نەخۆشی دڵ کۆتایی بە ژیانی وەرزشی ئەستێرەیەکی تۆپی پێ هێنا

وەرزش 20/11/2021

Alternate Text

سێرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرجەنتینی و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە بەهۆی نەخۆشی دڵەوە بە یەکجاری وازی لە یاریکردن هێنا.
ئەمشەو شەممە ٢٠ی تشرینی دووەم، رۆژنامە ئیسپانییەکان رایانگەیاند:" پزیشکەکان بە فەرمی سێرجیۆ ئەگوێرۆی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەیان ئاگادارکردووەتەوە کە کێشەی دڵی چارەسەر نابێت و دەبێت واز لە یاریکردن بهێنێت".

هەفتەی داهاتوو یاریزانە تەمەن ٣٣ ساڵەکە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ساز دەکات

ئاماژەیان بەوەشکرد:" هەفتەی داهاتوو یاریزانە تەمەن ٣٣ ساڵەکە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ساز دەکات و بە فەرمی وازهێنانی خۆی لە تۆپی پێ رادەگەیەنێت".
سێرجیۆ ئەگوێرۆ هاوینی ئەمساڵ پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە کرد و لە یارییەکی یانەکەیدا بەهۆی ناڕێکی لێدانی دڵییەوە یاریگای بەجێهێشت و لەوکاتەوە پزیشکان لە هەوڵی چارەسەکردنی نەخۆشییەکەیدان، بەڵام سەرجەم هەوڵەکان بێ ئەنجام مانەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا