مانچستەر یونایتد سۆلشایەری دوورخستەوە

وەرزش 21/11/2021

Alternate Text

ئیدارەی یانەی مانچستەر یونایتد سۆلشایەری لە پۆستی راهێنەرایەتیکردنی یانەکە دوورخستەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی تشرینی دووەم، ئیدارەی یانەی مانچستەر یونایتد بەفەرمی سۆلشایەری لە پۆستی راهێنەرایەتیکردنی ئەو یانەیە دوورخستەوە.

مایکڵ کاریکی وەک راهێنەری یانەکە دیاریکردووە

هاوکات ئیدارەی یانەکە تاوەکو دۆزینەوەی راهێنەرێک و بەشێوەیەکی کاتی مایکڵ کاریکی وەک راهێنەری یانەکە دیاریکردووە.

بژاردەی یەکەمی مانچستەر یونایتد بۆ شوێنگرەوەی سۆلشایەر زیدانی فەڕەنسیە

رۆژنامە ئینگلیزییەکانیش باس لەوەدەکەن:" بژاردەی یەکەمی مانچستەر یونایتد بۆ شوێنگرەوەی سۆلشایەر زیدانی فەڕەنسیە و لە ئەگەری شکستهێنان لە رازیکردنی ئەو راهێنەرە فەڕەنسییە، یانەکە هەوڵی بەدەستهێنانی برێندان رۆدجێرز دەدات".

ئەمەش لەکاتێکدایە بەهۆی ئەنجامە خراپەکانییەوە رەخنەیەکی زۆر لە سۆلشایەر دەگیرا و شەوی رابردووش یانەکەی بەرامبەر یانەی واتفۆرد بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شكستیهێنا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا