دادگای پاریس سزای زیندانیکردن بۆ ماوەی
ساڵێک بەسەر کەریم بنزیمەدا سەپاند.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی تشرینی دووەم، دادگای
پاریس بڕیاریدا کەریم بنزیمەی هێرشبەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی ریاڵ مەدرید بۆ
ماوەی ساڵێک زیندانی بکرێت و هەروەها بە بژاردنی ٧٥ هەزار یۆرۆ سزای بەسەردا سەپاند.
لەکاتی دادگاییکردنەکەشیدا دانی بەوەدا نابوو کە کەریم بنزیمەش بەشداربووە لەگەڵیدا
ئەمەش لەکاتێکدا ساڵی ٢٠١٥ ماتیۆ ڤاڵبۆینای
یاریزانی هەڵبژاردەی فەڕەنسا بە تۆمەتی دەستدرێژیکردن بۆ سەر کچانی خوار تەمەن ١٨
ساڵ دادگاییکرا و لەکاتی دادگاییکردنەکەشیدا دانی بەوەدا نابوو کە کەریم بنزیمەش بەشداربووە لەگەڵیدا، هەروەها بەوهۆیەشەوە ماوەی چەند ساڵێک کەریم بنزیمە لە
ریزەکانی هەڵبژاردەی فەڕەنسا دوورخرایەوە.