ئایا شەبنەم بارانی دەستگیرکراوە؟

هەمەرەنگ 12/01/2022

Alternate Text

شەبنەم بارانی دەنگۆی دەستگیرکردنی لەلایەن پۆلیسی هەولێر لە یانەیەکی شەوانەدا رەتکردەوە.

شەبنەم بارانی، خانمە مۆدێلی کورد لە "ستۆری" ئینستاگرامی خۆی بڵاویکردووەتەوە:" ئەمڕۆ کاتێک لەخەو هەستام شۆک بووم بەوەی بیستم کە گوایە من دەستگیرکراوم، بەڵام ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە و دەستگیرنەکراوم ".

باشبوو زوو لە خەو هەستام

ئەو خانمە مۆدێلە بە تەنزەوە دەڵێت:" باشبوو زوو لە خەو هەستام، ئەگەر تۆزێک زیاتر خەوتبام بە کوشتنتان دەدام ".

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمشەو بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە، نزیکەی ١٧٠ ژن و پیاو لە شوێنێکی گەشتیاریدا بەتۆمەتی کاری بەدڕەوشتی دەستگیرکران، بەشێک لە بەکار‌هێنەرانی تۆڕە کۆمەڵاتییەکانیش باسیان لەوەکرد کە شەبنەم بارانی لە ناو دەستگیراوەکاندابووە. 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا