بەڕێوەبەرایەتی
هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، شۆفێریکردن له‌كاتی بارانباریندا بۆ دوو هێنده قورس ده‌بێت و پێویستە شۆفێران پێش دەرچوونیان چەند کارێک ئەنجامبدەن.
پەیجی "TRAFFIC
FM SULAIMANIYA"ی
سەر بە هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە:" شۆفێریکردن له‌كاتی
بارانباریندا بۆ دوو هێنده قورس ده‌بێت و چه‌ند ئاماده‌كاریی و پێویستییهكیش
هه‌ن کە پێویسته سه‌رجه‌م شۆفێران رەچاوی بکەن ".
بەگوێرەی بڵاوکراوەکەی
" TRAFFIC
FM SULAIMANIYA"
پێویستە شۆفێران لەکاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا لەکاتی بارانبارین ئەم کارانە بکەن:
1ـ
پێویسته به خێراییه‌كی كه‌م لێبخوڕیت.
2ـ پابه‌ندبه به‌سه‌رجه‌م
ڕێنماییه‌كانی هاتوچۆ.
3ـ مافی پیاده‌كان بده
و هاوكارییان بكه له په‌ڕینه‌وه‌ی شه‌قامه‌كان.
4ـ پێش ده‌ستكردن به‌ڕۆیشتن
دڵنیابه‌ره‌وه له (فڵچه‌كان، ئاو و ڕۆن، برێك، لایت و تایه‌كان) .
5ـ
پێویسته هه‌ریه‌ك له‌م پارچانه له‌ئۆتۆمبێله‌كه‌تدا هه‌بن (ئاگركوژێنه‌وه،
سێگۆشه‌ی فسفۆڕ، پێویستییه‌كانی فریاگوزاری سه‌ره‌تایی، جه‌گ، لایتی ده‌ستی، تایه‌ی
سپێر كه پێویسته ئاماده‌بێت بۆ به‌كارهێنان ).