دەرچوویەکی زانکۆی گەرمیان شێوەزاری
سۆرانیى زمانى کوردى بۆ گوگڵ ترانسلەیت زیاد کرد.
سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان ئاماژەی
بەوەکردووە:" بۆکان حەسەن، دەرچووی بەشی زمانی ئینگلیزی زانکۆکە شێوەزاری
سۆرانیى زمانى کوردى بۆ گوگڵ ترانسلەیت زیاد کرد ".
هاوکات، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی
لە بڵاوکراوەیەکیدا لە فەیسبووک پشتگیری خۆی بۆ ئەو دەرچووە دەربڕی و
رایگەیاندووە:" بۆکان حەسەن کوردی ئاوێزانی بیرو زمان و کولتوری سەرجەم
مرۆڤایەتیی کردووە و کوردستانێکی ئازادی سەربەخۆی زمانیی لە هەموو جیهاندا؛
دامەزراندووە ".