پزیشکێکی پسپۆڕ رایگەیاند، هه‌تا ئێستا به‌ڵگه‌ی فه‌رمیمان نییه که سامپڵی ته‌واوه‌تی وه‌رگیرابێت و ده‌رکه‌وتبێت ڕێژه‌یه‌کی مه‌عقولمان هه‌بێت له‌و سامپڵانه هه‌تاوه‌کو بوترێت کۆلێرایه، به‌ڵام به‌پێی نیشانه‌کانی زۆر زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌وه ده‌ڕوات کۆلێرا بێت.
لە دیمانەیەکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا، د.زانیار ئاغال پزیشکی پسپۆڕی هەناوی رایگەیاند:" نه‌خۆشی کولێرا وه‌کو هه‌موو میکرۆبه‌کانی تر نه‌خۆشیه‌کی سکچوونیه که به ئینگلیزی پێیان ده‌وترێت (Gastroenteritis) واته ئه‌مه هه‌وکردنی ناو گه‌ده و ناو ڕیخۆڵه‌کان ده‌گرێته‌وه که وا له‌مرۆڤ ده‌کات شله‌یه‌کی زۆر زۆری لێ بێته‌ده‌ر و ببێت به سکچوون، هه‌موو په‌تاکانی سکچوون له‌هه‌موو وڵاتێک‌دا هه‌یه هه‌موویان به‌هه‌مان شێوه سکچوون دروست ده‌که‌ن و وشکبوونه‌وه و ڕشانه‌وه دروست ده‌که‌ن، به‌ڵام کۆلێرا تایبه‌ت تره له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئاو ده‌رچوونه‌که‌ی زۆر زۆره ئه‌م میکرۆبه Vibrio cholera خۆی سروشتێکی هه‌یه زۆر به‌ئاسانتر بڵاوده‌بێته‌وه و ڕێژه‌ی وشکردنه‌وه‌که‌ی زۆر زۆر خێراتره".
وتیشی:" هه‌موو میکرۆبه‌کانی تر ئەم کاریگەرییە ده‌که‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌یه ناتوانرێت 100% بوترێت ئه‌م میکرۆبه جارێ چییه؟ بۆنموونه به‌کتریای ئیکۆلای هه‌یه، به‌کتریای شیگێلا هه‌یه، به‌کتریای کامپالیۆ به‌کتر هه‌یه هه‌موو ئه‌مانه سکچون دروست ده‌که‌ن ده‌گوازرێنه‌وه له خه‌ڵکێکه‌وه بۆ که‌سێکی تر".
باسی لەوەشکرد:" جاری واش هه‌یه نیشانه‌کانیشیان وه‌کو ئه‌م سکچونه به‌هێزه ساڵانه له هه‌رێمی کوردستان هه‌میشه ئێمه سکچونمان هه‌بووه له وه‌رزی هاوینه‌کاندا به‌بۆنه‌ی ئه‌و به‌کتریانه‌وه که له گه‌رما و تێکچوونی خۆراکه‌وه بڵاوده‌بێته‌وه بۆیه هه‌تا سامپڵێکی ته‌واوه‌تی که به‌ئینگلیزی پێی ده‌وترێت culture ئە‌وه نه‌بێت یاخود ڕێژه‌که‌ی یه‌کلانه‌کرێته‌وه ناتوانرێت بوترێت کۆلێرایه".
د. زانیار دەڵێت:" وه‌کو ته‌شه‌نه‌سه‌ندن ئه‌گه‌ر به‌کتریایه‌کی تر بێت یان کۆلێرا بێت مەترسی تەشەنەسەندن هەیە، بەڵام بێگومان ئه‌گه‌ر کۆلێرابێت خێراتر بڵاوده‌بێته‌وه ئه‌وه سروشته‌که‌یه‌تی، هەروەها هه‌رکامیان بێت ئه‌گه‌ری ته‌شه‌نه‌کردنی زۆره، ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ی که ده‌یانبینیین ڕێژه‌که له ئێستادا زۆر زۆر به‌رزبۆته‌وه، به‌ڵی له‌نه‌خۆشخانه‌کان کێشه‌یه‌کی وامان هه‌یه که جێگه نه‌بووه، بەڵام خۆشبه‌ختانه نه‌خۆشخانه‌یه‌کی تایبه‌ت کراوه‌ته‌وه".
لەبارەی رێگەکانی بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشیە، ئەو پزیشکە وتیشی:" ئه‌گه‌ر گومانه‌که‌مان یه‌کلابوویه‌وه که ئه‌مه به‌هۆی ئاوه‌وه‌یه ده‌بێت بزانیین ئاوی کوێیه له‌ناو شاری سلێمانی؟ چونکه مه‌رج نییه ئاوه‌که گشتی بێت له‌هه‌موو ناوچه‌کانه‌وه بێت، ده‌بێت بزانیین له‌کوێوه‌یه ئایا ئه‌وانه‌ی ئه‌و ئاوه‌یان به‌کارهێناوه ئاوی بیریان به‌کارهێناوه و ئاوی یه‌ک ڕێچکه‌یان به‌کارهێناوه که بۆیان ده‌چێت یان ئاوێکی سه‌ره‌کیه که دێته‌ناو سلێمانیه‌وه؟".
سەبارەت بە گواستنەوەی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە وتی:" به‌ڵێ به‌ئاسانی ده‌گوازرێته‌وه، به‌ڵام له‌ڕێگه‌ی هه‌ناسه‌وه نییه به‌ڵکو له‌ڕێگه‌ی پاشه‌ڕۆی ئه‌و مرۆڤه ئیتر ڕشانه‌وه بێت یاخود پیسایه‌که‌ی بێت ئه‌گه‌ر به‌رده‌ستی بکه‌وێت به‌ڵام ئه‌و که‌سه ده‌ستی نه‌شوات و ده‌ستبداته‌وه له‌شتی تر ئیتر هه‌موو شتێک ئه‌گه‌ر هه‌یه میکرۆبه‌که هه‌ڵبگرێت هه‌ر له‌ده‌رگای ماڵه‌وه یان له قه‌نه‌فه‌وه له‌خۆراک و له‌ته‌وقه کردنه‌وه به‌هه‌مان شێوه‌ی که له کۆرۆنا باسمان ده‌کرد به‌هه‌مان شێوه ده‌گوازرێته‌وه خه‌ڵکی تر تووشده‌کات".
لەبارەی خۆپارێزی هاوڵاتییان، د،زانیار ئاماژەی بەوەشکرد:" هه‌تا سه‌رچاوه‌ی ئاوی ماڵان پاک بێت خۆراکه‌کان هه‌مووی به‌ته‌واوه‌تی فرێش بێت و هه‌ڵنه‌گیرێت و پیس نه‌بووبێت، خراپ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌کرابێت وه‌کو ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستی پیسه‌وه چێشت لێنرابێت یان ده‌ستخرابێته ناو سه‌وزه‌وه هه‌تا ئه‌و ڕێنمایانه بکرێت ئه‌گه‌ری توشبوون زۆر زۆر که‌م ده‌بێته‌وە".