قوباد تاڵەبانی: محەمەد ئەحمەد ئەربیلی گەنجینەیەکی دەوڵەمەند بوو لەگۆرانی

کوردستان 20/06/2022

Alternate Text

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند،  بەکۆچکردنی محەمەد ئەحمەد ئەربیلی کوردستان ئەستێرەیەکی تری درەوشاوەی بواری ھونەری لەدەستدا.

قوباد تاڵەبانی، ‏‎‏‎سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی مام جەلال ئاماژەی بەوەکردووە:" ھەواڵی کۆچی دوایی محەمەد ئەحمەد ئەربیلی نیگەران و دڵگرانی کردووم، چونکە ھونەرمەندێکی دێرین و ناسراوی ھەولێر و کوردستان بووە و خاوەنی چەندین شیعر و ئاواز و گەنجینەیەکی دەوڵەمەند بوو لە گۆرانی ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" کوردستان بە کۆچی دوایی محەمەد ئەحمەد ئەربیلی ئەستێرەیەکی درەوشاوەی بواری ھونەری لە دەستدا، بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادەو سەرجەم ھونەرمەندان و شاعیران و ھەوادارانی دەکەم ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا