نەوید محەمەد زادە کارکردنی لێ قەدەغە دەکرێت" "

هەمەرەنگ 22/06/2022

Alternate Text

بەهۆی ئەو ماچەی کە لە فێستیڤاڵی کاندا لەنێوانیاندا روویدا، نەوید محەمەد زادە و فریشتە حوسەینی کاری هونەرییان لە ئێران لێ قەدەغە دەکرێت.
ماڵپەری شما نیوزی ئێرانی بڵاویکردەوە:" دوابەدوای راگرتنی پەخشی فیلمی (برادران لیلا)، لە ئێستادا دەنگۆیەکی زۆر هەیە بۆ دوورخستنەوەی هەردوو ئەکتەری ناودار، نەوید محەمەد زادە و فریشتە حوسەینی هاوسەری، لەکاری سینەمایی ئێران".

بە یەکجاری کاری هونەرییان لێ قەدەغەکراوە

ئاماژەی بەوەشکرد:" بەهۆی ئەو ماچەی لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا لەسەر فەرشی سووری کان لەنێوان ئەو دوو هاوسەرەدا روویدا، ئێستا باسلەودەکرێت، لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە هەریەکە لە نەوید محەمەد زادە و فریشتە حوسەینی بە یەکجاری کاری هونەرییان لێ قەدەغەکراوە".

کاردانەوەیەکی زۆری لێکەوتەوە و لە ناوخۆی ئێراندا رەخنەیەکی زۆر لە ناوبراوان گیرا

شایەنی باسە لە مانگی ئایاردا، لەکاتی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی کان کە نەوید محەمەد زادە بەهۆی رۆڵگێڕانی لە فیلمی (برادران لیلا) بەشداری فێستیڤاڵەکەی کردبوو، لەسەر فەرشی سووری فێستیڤاڵەکە لەگەڵ فریشتەی هاوسەری ماچی یەکدییان کرد، ئەمەش کاردانەوەیەکی زۆری لێکەوتەوە و لە ناوخۆی ئێراندا رەخنەیەکی زۆر لە ناوبراوان گیرا.

بڕیاریانداوە بە راگرتنی پەخشی فیلمی (برادران لیلا)

هاوکات بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەرپەرشتیکردنی فیلم لە ئێران رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی بێ وەرگرتنی مۆڵەتی پەخشکردن فیلمەکە بەشداری فێستیڤاڵی کانی کردووە، بڕیاریانداوە بە راگرتنی پەخشی فیلمی (برادران لیلا).
هەریەکە لە تەرانە عەلیدۆستی، پەیمان مەعادی، نەوید محەمەد زادە لە فیلمی (برادران لیلا) رۆڵیان گێڕاوە و سەعید روستایی کاری دەرهێنانی بۆ کردووە، فیلمەکە توانیویەتی ببێتە براوەی خەڵاتی کان بۆ باشترین فیلمی (ململانێ). 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا