بەرشەلۆنە سێ یاریزان دەگوازێتەوە

وەرزش 22/06/2022

Alternate Text

یانەی بەرشەلۆنە هەوڵەکانی بۆ کڕینی هەریەکە لە بێرناردۆ سێلڤا و لیڤاندۆڤسکی و رافینها چڕ کردووەتەوە.
رۆژنامەی سپۆڕتی کەتەلۆنی و نزیک لە یانەی بەرشەلۆنە بڵاویکردەوە:" یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت هەریەکە لە بێرناردۆ سیلڤا، رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی و رافینها لەم هاوینەدا بگوازێتەوە ریزەکانی یانەکەی و لە ئێستادا هەوڵەکانی بۆ ئەو مەبەستە چڕ کردووەتەوە".

دەیەوێت بە ٨٠ ملیۆن یۆرۆ تواناکانی سیلڤا، بە ٥٠ ملیۆن یۆرۆ تواناکانی لیڤاندۆڤسکی و بە ٤٠ ملیۆن یۆرۆ تواناکانی رافینها بەدەستبهێنێت

ئاماژەی بەوەشکرد:" لە ئێستادا بەرشەلۆنە دەیەوێت بە ٨٠ ملیۆن یۆرۆ تواناکانی سیلڤا، بە ٥٠ ملیۆن یۆرۆ تواناکانی لیڤاندۆڤسکی و بە ٤٠ ملیۆن یۆرۆ تواناکانی رافینها بەدەستبهێنێت، واتا دەیەوێت بە ١٧٠ ملیۆن یۆرۆ سێ گرێبەستی گەورە و گرنگ ئەنجام بدات".
ئەمەش لەکاتێکدایە، یانەی بەرشەلۆنە بە قەیرانێکی دارایی سەختدا تێپەڕدەبێت و بەهۆی مووچە زۆرکانیانەوە ئیدارەی یانەکە داوای لە بەشێک لە یاریزانەکانی کردووە یانەکە بەجێبهێڵن، هەروەها لە تازەترین پێشهاتیشدا، بەشێکی پشکەکانی یانەکە فرۆشراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا