بە ڤیدیۆ.. خانمە هونەرمەندێک لەشەوە ئاهەنگێکدا توشی گێچەڵی سێکسی دەبێت

هەمەرەنگ 22/06/2022

Alternate Text

دنیا بەتمە، خانمە هونەرمەندی مەغربی لەشەوە ئاهەنگێکیدا لەلایەن هەوادارێکییەوە توشی گێچەڵی سێکسی دەبێت.

بەگوێرەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، دنیا بەتمە، خانمە هونەرمەندی مەغربی لەشەو ئاهەنگێکیدا یەکێک لە هەوادارەکانی لێی نزیکدەبێتەوە و داوای لێدەکات وێنەیەکی لەگەڵدا بگرێت، لەو کاتەدا هەوادارەکەی دەست بەسەر بەشی دواوەی جەستەی دەهێنێت، ئەویش بەپەلە دەستی پیاوەکە لادەبات و بەردەوام دەبێت لە گۆرانی وتندا.

بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییە بەشێک لە چالاکوانان و بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەرڵایەتییەکانی توڕەکرد و بەکارێکی بێڕەوشتی ناویان برد.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا