وادەی کۆتاییهاتنی خۆڵبارین ئاشکرا کرا

کوردستان 23/06/2022

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایەگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ کاریگەری خۆڵبارین لەسەر ناوچەکە نامێنێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند:" ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور بێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک، لە کاتەکانی ئێوارەشدا کاریگەریەکەی نامێنێت".

خێرایی با لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت بە ئاڕاستەی خۆرهەڵات و باکووری خۆرهەڵات

ئاماژەی بەوەشکرد:" خێرایی با لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت بە ئاڕاستەی خۆرهەڵات و باکووری خۆرهەڵات، مەودای بینینیش لەنێوان حەوت بۆ نۆ کیلۆمەتردا دەبێت".

پلەکانی گەرماش بە نزیکەی یەک تا دوو پلەی سیلیزی لە ناوچە جیاجیاکاندا بەرزدەبنەوە

باسیلەوەشکرد:" سبەینێ هەینی، بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێك پەڵە هەور، پلەکانی گەرماش بە نزیکەی یەک تا دوو پلەی سیلیزی لە ناوچە جیاجیاکاندا بەرزدەبنەوە، خێرایی با ش لەنێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، مەودای بینینیش لەنێوان هەشت بۆ ١٠ کیلۆمەتردا دەبێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا