وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، لەسەر
بانگهێشتی فەرمی وەزارەتی بەرگری عێراق، شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە گەیشتوونەتە
بەغدا.
وەزارەتی پێشمەرگە لە بڵاوکراوەیەکدا
رایگەیاند:" دوابەدوای سەردانی شاندی ئەمنی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان و
ئەنجامدانی دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی ناوخۆ، لەسەر بانگهێشتی
فەرمی وەزارەتی بەرگری عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە بە
سەرۆکایەتی فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەندامێتی
هەردوو جێگر بۆ ئیدارە و میرە، مەشق و ئۆپەراسیۆنەکان، بەڕێوەبەرایەتی پشکنینی
گشتی گەیشتنە بەغدا".
بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا لەگەڵ سررۆکی ئەرکانی وەزارەتی بەرگری عێراق و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کۆبوونەوە ئەنجام بدەن
ئاماژەی بەوەشکرد:" شاندەکەی وەزارەتی
پێشمەرگە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لەلایەن فەریق روکن حامد سەرۆکی ئەرکانی
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، پێشوازی لێکرا و وا بڕیارە لە چەند کاتژمێری
داهاتوودا لەگەڵ سررۆکی ئەرکانی وەزارەتی بەرگری عێراق و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە
هاوبەشەکان کۆبوونەوە ئەنجام بدەن".