بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، دوو
هاوڕێ لەنێوان خۆیاندا بووەتە ناکۆکیان و لە ئەنجامیشدا یەکێکیان ئەوی دیکەی
کوشتووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک لە بڵاوکراوەیەکدا
رایگەیاند:" شەوی رابردوو لە ناوچەی تسعینی شاری کەرکوک تەرمی گەنجێک
دۆزرایەوە، دوای دۆزینەوەی تەرمەکەش دەستبەجێ هێزەکانی نەهێشتنی تاوان دەستیان بە
لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کرد".
ناوبراو و قوربانییەکە هاوڕێی یەکدی بوون و ناکۆکی لەنێوانیاندا دروستبووە و لەوکاتەشدا تۆمەتبارەکە مەست بووە
ئاماژەی بەوەشکرد:" دوای لێکۆڵینەوە
بەدواداچوونەکان توانراوە تۆمەتبار دەستگیربکرێت و لەکاتی لێکۆڵینەوەکانیشدا دانی
بە تاوانەکەیدا ناوە، بە وتەی خۆی، ناوبراو و قوربانییەکە هاوڕێی یەکدی بوون و
ناکۆکی لەنێوانیاندا دروستبووە و لەوکاتەشدا تۆمەتبارەکە مەست بووە، لە ئاکامی
ناکۆکییەکەیان رووداوەکە دروستبووە".