"سوارێز دەگەڕێتەوە بەرشەلۆنە"

وەرزش 23/06/2022

Alternate Text

یانەی بەرشەلۆنە بیر لە گەڕاندنەوەی سوارێز دەکاتەوە و یاریزانەکەش دەیەوێت یانە کەتەلۆنییەکە پەلە بکات لە گواستنەوەیدا.
رۆژنامەی سپۆڕتی کەتەلۆنی و نزیک لە یانەی بەرشەلۆنە بڵاویکردەوە:" دوای ئەوەی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ئامادە نەبوو گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە هیچ یانەیەکی گەورەش بۆندی پێشکەش نەکرد، یانەی بەرشەلۆنە بیر لەوە دەکاتەوە جارێکی دیکە لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی بگەڕێنتەوە یانەکە".

بۆندی هەریەکە لە سێڤیلیا و ڤیاراڵ و ریڤەرلپەیتیشی لەبەردەستدایە و نایەوێت بەهۆی چاوەڕوانی یانە کەتەلۆنییەکەوە بۆندی ئەو یانانەشی لەدەستبچێت

ئاماژەی بەوەشکرد:" سوارێز لە ئێستادا چاوەڕوانی جوڵەی یانەی بەرشەلۆنەیە، بەڵام خوازیارە بەرشەلۆنە پەلە بکات لە هەنگاوناندا، چونکە بۆندی هەریەکە لە سێڤیلیا و ڤیاراڵ و ریڤەرلپەیتیشی لەبەردەستدایە و نایەوێت بەهۆی چاوەڕوانی یانە کەتەلۆنییەکەوە بۆندی ئەو یانانەشی لەدەستبچێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا