ئاوڵەی مەیمون گەیشتە ئەمەریکا

تەندروستی 23/07/2022

Alternate Text

ناوەندی کۆنترۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکان-ی سەر بە ئەمەریکا، توشبوونی دوو منداڵی بە ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیمون لەو وڵاتە راگەیاند.
ناوەندی کۆنترۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکان لە ئەمەریکا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" دوێنێ هەینی، دوو حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیمون لە نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند، کە توشبووەکان دوو منداڵن و هیچ بەرکەوتن و پەیوەندییەک لە نێوان خانەوادەکانیاندا نەبووە".
ئەوەشی خستەڕوو:" یەکەم حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیمون کە منداڵێکی تەمەن چوار بۆ پێنج ساڵانە لە ویلایەتی کالیفۆڕنیا تۆمارکراوە، کە توشبووەکە نیشتەجێی ئەو ویلایەتەیە و حاڵەتەکەی دیکەشیان لە هەمان ویلایەت تۆمارکراوە، کە منداڵێکی تەمەنی یەک بۆ دوو ساڵانە و نیشتەجێی ئەو وڵاتە نییە، لە ماوەی رابردوودا خانەوادەکەی گواستیویانەتەوە بۆ ئەو ویلایەتە".

 هەردوو توشبووەکە دۆخی تەندروستییان جێگیرە

راشیگەیاند:" هەردوو توشبووەکە دۆخی تەندروستییان جێگیرە و دەرمانی دژە ڤایرۆسی "tekovirimat" یاخود "TPOXX" پێدراوە و لە ئێستادا چارەسەری پێویست وەردەگرن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا