داعش هەوڵیدا لە عاشورادا کردەوەی تیرۆرستی ئەنجامبدات

جیهان 04/08/2022

Alternate Text

وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران دەستگیرکردنی ١٠ ئەندامی سەر بە رێکخراوی داعشی راگەیاند، کە بەنیازبوون لەکاتی بەڕێوەچوونی عاشورادا کردەوەی تیرۆرستی ئەنجامبدەن.
ماڵپەری ئیرنای ئێرانی رایگەیاند:" وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران ١٠ ئەندامی سەر بە رێکخراوی تیرۆرستی داعشی لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا دەستگیرکردووە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" وەزارەتی ناوبراو پاش چاودێریکردن و لێکۆڵینەوەی ورد توانیویەتی ئەو ئەندامانەی داعش لەسەر سنوورەکانی عێراق و تورکیا دەستگیربکات، لەکاتی دەستگیرکردنیشیاندا بەشێک لە تیرۆرستەکان رووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بوونەتەوە و بەوهۆیەشەوە دوو تیرۆرست بریندار بوون".
هاوکات ئاژانسی میزانی نزیک لە دەسەڵاتی دادوەری ئێران ئەوەیخستووەتەڕوو:" ئەو کەسانەی دەستگیرکراون، پلانیان داناوە بۆ ئەوەی لە رۆژانی موحەڕەمدا و لەکاتی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی عاشورادا چەندین کردەوەی خۆکوژی و تیرۆرستی ئەنجامبدەن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا