وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند، لە کاردانەوەی سەردانەکەی نانسی پێلۆسی بۆ
تایوان، چین سەرجەم دانوستاندنەکانیان لە
بواری کەشوهەوا و کۆبوونەوەی نێوان سەرکردە سەربازییەکان رادەگرێت.
وەزارەتی دەرەوەی چین لە راگەیەندراوێکیدا
ئاماژەی بەوەکردووە:" سەردانەکەی نانسی پێلۆسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی
ئەمەریکا بۆ تایوان گوێنەدانە بە وەستانەوەی تووندی چین لەبەردەم سەردانەکە و خۆنواندنی
ئەمەریکایە ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" هەماهەنگی
گێڕانەوەی کۆچبەران، هاوکاریی دادوەری و لێکۆڵینەوە لە تاوانە نێودەوڵەتییەکان و
ئۆپەراسیۆنی دژی ماددەی هۆشبەر لەگەڵ ئەمریکا هەڵدەپەسێرێت ".