بۆ ژنان.. ئەگەر قژت تەنک و لاوازە ئەم ئامۆژگارییانە بۆ تۆیە

تەندروستی 20/11/2022

Alternate Text

ئاشکرایە، بەشێکی زۆر لە ژنان بەهۆی هەندێک هۆکارەوە لەوانە بۆماوەیی و گرنگینەدان بەو شامپۆ و دەرمانانەی بۆ قژیان بەکاریدەهێنن، دووچاری کێشەی تەنکی و لاوازی قژ بوونەتەوە، بۆ چارەسەری ئەو کێشەیەش پسپۆڕانی چەند ئاماۆژگارییەک دەدەنە ژنان.

بەگوێرەی ماڵپەڕی(Real Simple)، کە لە توێژینەوەی چەند پسپۆڕێکی قژەوە بڵاویکردووەتەوە، چەند کارێک هەن، کە ئەو ژنانەی دووچاری تەنکی و لاواز قژ بوونەتەوە، دەتوانن لە رێگایانەوە رێگری لە تەنکبوون و لاوازبوونی زیاتری قژیان بگرن، لەگەڵ ئەوەشدا قژیان چڕببێتەوە، کە بریتیین لەمانە:

١.زیادەڕۆیی نەکردن لە بەکارهێنانی بەرهەمەکانی چڕکردنەوەی قژ:
ئاساییە ئەگەر ژنێک هەوڵبدات لە رێگەی دەرمان و بەرهەمە سروشتییەکانەوە چڕی قژی زیادبکاتەوە، بەڵام لە حاڵەتی زیادەڕۆییکردن لە بەکارهێنانی ئەو بەرهەمانە، دەکرێت زیانی زیاتر بێت وەک لە سوودی بۆ قژی ژنەکە، بۆیە پسپۆڕان ئاماژەبەوەدەکەن، واباشترە ئەو بەرهەمانە لە ژێر رێنمایی و چاودێری پزیشکیدا بەکاربهێندرێت

٢. کەم بەکارهێنانی بەرهەمەکانی پاککرەوەی قژ:
زیادەڕۆیی کردن لە بەکارهێنانی بەرهەمەکانی پاککەرەوە دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی پێستی سەر و دواکەوتنی گەشەی قژ، بۆ ئەو مەبەستەش پسپۆڕان باسلەوەدەکەن، شێوازی تەندروست بۆ بەکارهێنانی بەرهەمەکانی پاککەرەوەی قژ، دوو بۆ سێ جار بەکارهێناییەتی لەماوەی هەفتەیەکدا.

٣.گرنگیدان بە پێستی سەر:

پێویستە هەر ژنێک زیاتر لە قژی گرنگی بە پێستی سەری بدات، بەوپێیەی پێستی سەر سەرچاوەی گەشەکردنی قژەکەیە و گرنگیدانی پێی دەبێتە هۆی ئەوەی، سووڕی خوێن لە سەردا زیادبێت و گەشەی قژەکەش خێراترببێت.

٤.نەبەستنی قژ:

پسپۆڕان دووپاتیدەکەنەوە، کە ئەگەر ژنێک قژی تەنک و لاوازە نابێت بە هیچ شێوەیەک قژی ببەستێت، چونکە دەبێتە لاوازبوون و تەنکبوونی زیاتری قژەکە
٥.خواردنی ژەمی تەندروست:
پسۆڕان پێشنیاری ئەوەدەکەن، ئەو ژنانەی بە کێشەی تەنکبوونی و لاوازبوونی قژیانەوە دەناڵێنن گرنگییەکی زۆر بە خواردنی خۆراکی تەندروست بدەن، بە تایبەتت ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە پڕۆتین و ڤیتامینەکان، چونکە لە زۆرینەی حاڵەتەکاندا کەمی رێژەی پڕۆتین و ڤیتامین لە جەستەدا رووتانەوە و تەنکبوونی قژی لێدەکەوێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا