کەتایون ریاحی دەستگیرکرا

هەمەرەنگ 20/11/2022

Alternate Text

میدیایەکی نزیک لە سوپای پاسداران ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ یەکشەممە. کەتایون ریاحی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە.
ماڵپەری تەسینمی نزیک لە سوپای پاسداران بڵاویکردەوە:" بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی درۆ و هاوکاریکردنی بڵاوکردنەوە دڵەراوکێ و پشێوی و ئاژاوە، کەتایون ریاحی ناسراو بە زولەیخا، سینەماکاری پێشووی ئێران دەستگیرکرا".
ئاماژەی بەوەشکرد:" هێزە ئەمنییەکان ناوبراویان لە ڤێلاکەی خۆی کە دەکەوێتە نزیکی قەزوینەوە دەستگیرکردووە".
باسیلەوەشکرد:" پێش دوو مانگ هێزە ئەمنییەکان ویستوویانە کەتایون دەستگیربکەن، بەڵام بەرلەوەی هێزە ئەمنییەکان بگەن ناوبراو توانیویەتی لە شوێنی مانەوەی هەڵبێت".
کەتایون ریاحی یەکێک بوو لەو هونەرمەند و کەسایەتییانەی لە سەرەتای سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکانی ئێرانەوە پشتگیریکردن و لە پۆستێکدا وێنەی خۆی بەبێ لەچک بڵاوکردەوە و نووسیبووی:" ژنانی ئێران یەکدەنگن و درۆ بەسە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا