ئایا رامز جەلال بینایی لەدەستداوە ؟

هەمەرەنگ 22/11/2022

Alternate Text

سەرۆکی سەندیکای هونەرمەندانی میسڕ رایگەیاند، دەنگۆی کوێربوونی رامز جەلال بەهۆی نەخۆشییەوە دوورە لە راستییەوە.

ئەشڕەف زەکی، سەرۆکی سەندیکای هونەرمەندانی میسڕ بە ماڵپەڕی "ET"ی راگەیاندووە :" دڵگرانم بە بڵاوکردنەوە ئەو جۆرە دەنگۆیانە لەبارەی هونەرمەندانەوە، کەمێک پێش ئێستا پەیوەندیم پێوە کرد و دڵنیایی دا کە بە هیچ جۆرێک بەهۆی نەخۆشییەوە بینایی لەدەست نەداوە و تەندروستی جێگیرە ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" پێویستە دەزگا میدیاییەکان بۆ بڵاوکردنەوەی هەواڵەکانیان پشت بە سەرچاوەی فەرمی ببەستن، بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش تەنها باوەڕ بە دەزگا باوەڕپێکراوەکان بکەن ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا