مێسی: یارییەکەمان بەرامبەر سعودیە قورس دەبێت

وەرزش 22/11/2022

Alternate Text

لۆنێل مێسی باسی لەوەکرد، یارییەکەی ئەمڕۆیان لەبەرامبەر هەڵبژاردەی سعودیە قورس دەبێت و بەشێک لە یاریزانان یەکەم ئەزموونیانە لە جامی جیهانی تۆپی پێ.

لیۆنێل مێسی، کاپتنی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" دڵخۆشین بەشداریکردنمان لە مۆندیال، یارییەکەشمان لە بەرامبەر سعودیە قورس دەبێت، لەبەر ئەوەی بەشێک لە یاریزانانمان یەکەمین ئەزموونیان دەبێت لە مۆندیالدا ".

ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیارە کاتژمێر ١ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە میانەی یارییەکانی مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەڕ هەردوو هەڵبژاردەی سعودیە و ئەرژەنتین رووبەڕووی یەکتر ببنەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا