بۆ ئەو کەسانەی حەز بە خواردنی برنج دەکەن، بەم شێوازە بیخۆ قەڵەو نابیت

تەندروستی 23/11/2022

Alternate Text

پسپۆڕێكی زانستی بواری خۆراك شێوازێکی خواردنی برنج دەخاتەڕوو، کە نابێتە هۆی قەڵەوبوون یاخود زیادبوونی کێشی کەسەکە.

د.كامەران رەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراك ئاماژەی بەوەکردووە:"برنج یەكێكە لەخواردنە سەركییەكانی سەرخوانی زۆربەی خێزانی كوردی، بۆیە ڕۆژانە خواستێكی زۆری لەسەرە و بۆ هەندێك بە ژەمی سەرەكی دادەنرێت،ئەگەر کەسێکیش بیەوێت ئەو خۆراکە بخوات و قەڵەو نەبێت یاخود کێشی زیاد نەکات".

رێنماییەکانی ئەو پسپۆڕە بۆ خواردنی برنج بەشێوازێک کە کەسەکە قەڵەو ناکات، بریتیین لە:

١- لە رۆژێك دا یەك ژەم برنج بخورێت نەوەك دوو ژەم یا زیاتر 
٢- برنجی دەنك درێژ باشترە لە برنجی خڕ، برنجی بۆر و قاوەیی و برنجی كوردی باشترە لە برنجی سپی 
٣- بە پڵاو لێ بنرێت یاخود بڕێكی كەم زەیتی زەیتوون یا زەیتی كانولا یاخود رۆنی ئاژەڵ لێ بنێرێت واتە هێندە كەم بێت بنكڕ دروست نەكات و گەر بنكڕی لەگەڵ بوو، نەخورێت ، نابێت لە رۆنا بخێنرێت 
٤- پێش تێكردنی برنجەكە بە ( ١٠ — ١٥ خولەك )، قاپێكی گەورە زەڵاتەی وەرزی لە سەر سفرە دابنرێت و بخورێت، دوای تەواو بوونی زەڵاتەكە ئینجا برنج و شلەكە بهێنرێتە سەر سفرە نەوەك بە یەكەوە
٥- رۆژانە لە (١٠ بۆ ١٢ كەوچك) زیاتر برنج نەخورێت ، پێویستە كەیبانووی ماڵ بەقەد ژمارەی ئەندامانی خێزان چێشت لێ بنێت
٦- هەموو كەوچێك برنج دوو كەوچك شلە یان لانی كەمی كەم كەوچك شلە لەگەڵ بخورێت 
٧- پێویستە لە رۆژێكدا یەك ژەم زیاتر برنج نەخورێت ، گەر بتوانرێت ڕۆژ نا ڕۆژێك یەك جار بخورێت 
٨- خواردنی نان یان سەموون لە گەڵ برنج و شلە ئەگەری قەڵەوی و زۆر بوونی كێش زیاتر دەكات ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا