پنتاگۆن: هێرشەکانی تورکیا هەڕەشەی بۆ سەربازەکانمان دروستکردووە

جیهان 24/11/2022

Alternate Text

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا رایگەیاند، هێرشەکانی تورکیا بۆسەر سوریا هەڕەشەی بۆسەر سەربازەکانیان لەو ناوچانە دروستکردووە.
وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا رایگەیاند:" هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا لە سوریا هەڕەشەی بۆسەر پارێزراوی سەربازەکانمان دروستکردووە و رەوشەکە خراپ دەکات، هەروەها هەنگاوەکانی رووبەڕوبوونەوەی داعش دەخاتە مەترسییەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەمەریکا دان بە نیگەرانییە رەواکانی تورکیادا دەنێت".
ئاماژەی بەوەشکرد:" کەمکردنەوەی گرژییەکان دەستبەجێ پێویستن لەپێناو پاراستنی سەنگ خستنەسەر ئەرکی لەناوبردنی داعش و دڵنیابوونەوە لە پارێزراویی و ئاسایشی ئەو سەربازانەی کە پابەندن بە ئەرکی لەناوبردنی ئەو رێکخراوە تیرۆرستییەوە".
جێی ئاماژەیە دوێنێ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند:"  ئەو هێرشانەی ئێستا لە رێگەی فڕۆکی بێ فڕۆکەوان و مووشەکەوە ئەنجامی دەدەین بۆسەر رۆژئاوای کوردستان هێرشی سەرەتایین و لە داهاتوویەکی نزیکدا هێرشی زەمینی دەستپێدەکەین".
باسیلەوەشکرد:" ئەو هێزانە بەڵێنەکانیان نەبردەسەر کە دڵنیاییان دەدا سەبارەت بەوەی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیانەوە هیچ مەترسییەک ناخرێتە سەر وڵاتەکەمان".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا