دوای ئەوەی نەخۆشخانەی رۆیاڵ بەڵێنەکەی
نەبردە سەر و لەبەرامبەر چارەسەرکردنی یەکێک لە بریندارەکانی رووداوی تەقینەوەکەی
سلێمانی داوای پارەی لێکردن، نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە ئەرکی چارەسەرکردنی گرتە
ئەستۆ.
باوکی یەکێک لە قوربانییەکانی رووداوی تەقینی غازەکەی سلێمانی بە BMC راگەیاندووە:" پێشتر نەخۆشخانەی رۆیاڵ بەڵێنی دابوو منداڵەکەم بەبێ بەرامبەر
چارەسەر بکات، بەڵام دوای چەند رۆژێک مانەوە لە نەخۆشخانەکە داوای بڕێکی زۆری
پارەی لێکردین ".
باسی لەوەشکردووە:" دوابەدوای رووداوەکە فاخر شێخ تەیب، خاوەنی کۆمپانیای قەیوان بڕیاریداوە
منداڵەکەم رەوانەی نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە بکرێت و تەواوی تێچووی چارەسەرەکەشی
بگرێتە ئەستۆ ".