بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی دەرمان: هاوڵاتییان دەتوانن لە رێگەیەی مۆبایلەکانیانەوە نرخ و کوالێتی دەرمانەکان بزانن

کوردستان 24/11/2022

Alternate Text

بەڕێوەبەری گشتیی کۆنتڕۆڵی دەرمان رایگەیاند، هاوڵاتییان دەتوانن لە رێگەی مۆبایلە زیرەکەکانیانەوە و بە گەڕان بۆ بارکۆدەکەی، کوالێتی و نرخی ئەو دەرمانە بزانێت، کە لە نۆرینگە وەریدەگرێت.

د. شێروان سادق، بەڕێوەبەری گشتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە کوالێتی و نرخی دەرمان لە هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد: "لە چوارچێوەی چاکسازییەکانی کەرتی دەرمان لە سێ ساڵی رابردوودا گۆڕانکاریی بەرچاو کراون، لەوانەش جیاکردنەوەی کەرتی گشتی و تایبەت و نەھێشتنی رۆتین، لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و بەرژەوەندیی ھیچ کەس و کۆمپانییەک لەبەرچاو ناگیرێت، بەتایبەتی ھەندێ سەرچاوەی باوەڕپێکراوی دەرمان دیاری کراون".
ئەوەشی خستەڕوو:"لەئێستادا دەرمان لە ھەموو سەرچاوەیەکەوە ھاوردەی ھەرێمی کوردستان ناکرێت، ھەروەھا ھەبوونی دەرمانی قاچاخ لەنێو بازاڕ بە شێوەیەکی بەرچاو کەم کراوەتەوە، ھاوڵاتییان لە رێگەی مۆبایلەوە دەتوانن زانیاری لەبارەی دەرمانەوە بەدەست بێنن، ھەموو زانیارییەکی سەرەتایی لە ڕووی بەرھەمھێنان و نرخ و بەسەرچوونی بەدەست بێنن".
راشیگەیاند:" لە ساڵی رابردووە ھەر کۆمپانیایەک تۆمار نەکرابێت ڕێگەی پێ نادرێت دەرمان ھاوردە بکات، بەسێ قۆناغیش کار لەسەر نرخی دەرمان کراوە، ھۆبەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی کۆالێتیی کۆنتڕۆڵی دەرمان تەرخان کراوە بۆ دیاریکردنی نرخ و یەکخستنی نرخی دەرمان، لە قۆناغی دووەمدا پێداچوونەوە لەسەر بنەمای تۆمار بۆ نرخی ھەموو دەرمانێک دەکرێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا