شارەزایانی باری تەندروستی چەند سوودێکی سەرسوڕهێنەری سێویان ئاشکراکردووە
کە یارمەتی باشکردنی تەندروستی جەستە دەدات.
پێگەی " ئیفتی دای هیلس "ی پزیشکی ئاماژەی بەوەکردووە:"
میوەی سێو یەکێکە لەو میوانەی کە چەندین سوودی تەندروستی هەیە و بەخواردنی مرۆڤ
دەتوانێت خۆی لە چەندین نەخۆشی بپارێزێت".
باسلەوەشکراوە:" خواردنی سێو هۆکارە بۆ کەمکردنەوەی مەترسیییەکانی
توشبوون بە جەڵدەی مێشک و بەرزبوونەوەی فشاری خوێن، هەروەک چۆن رێگری لە توشبوون
بە نەخۆشییەکانی دڵ و نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک شەکرە و چەندین جۆری شێرپەنجە
دەکات".