پزیشکێکی رووسی
ئاشکرایدەکات، ئەگەر لەکاتێکدا ئارەقی لەشی مرۆڤ ساردبوو، لە هەمان کاتیشدا
پلەکانی گەرمی لەش بەرزبوو، نیشانەی هەوکردنی سییەکانە.
لۆدمێلا لابا،
پزیشکی رووسی لە دیمانەیەکی تەلڤزیۆنیدا رایگەیاندووە:" ئارەقکردن بە گشتی نیشانەیە
بۆ ژاهراویبوو، یان بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی ناوەوەی لەش و دوو جۆری هەیە، هەر
جۆرە و مانایەک دەبەخشێت، جۆریكیان ساردە و جۆرەکەی دیکەش گەرم".
ئاماژەی
بەوەشکرد:" لە حاڵەتێکدا ئەگەر ئارەقی لەش سارد بوو، پێویستە ئاگاداری
سییەکانت بیت، لەبەر ئەوەی نیشانەیە بۆ هەوکردنی سییەکان، یاخود بەهێزبوونی
نەخۆشییەکانی درێژخایەن لەلەشتدا، بۆیە پێویستە ئاگاداری پلەی گەرمی لەشت بیت و ئەگەر
پلەکە بەرزبووەوە پێویستە بە خێرایی سەردانی پزیشک بکەی ".
ئەوەشی خستەڕوو:"
ئاگەر لەشی مرۆڤ توشی ئارەقبوونێکی زۆر بووەوە، زۆربەی کات ئاماژەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی
لەش بۆ هێرشێکی بەهێزی ڤایرۆسی ".