ماسیۆ مۆری، یاریزانی لاوی ئیسپانی و یانەی بۆروسیا
دۆرتمۆند لە یاری دوێنێی یانەکەی بەرامبەر بە هۆڵشتاین کێل، توشی پێکانێکی قورس
بووەوە.
لە خولەکی ٦٣ی یاری دوێنێی نێوان هەردوو یانەی بۆروسیا
دۆرتمۆند و هۆڵشتاین کێڵ لە قۆناغی نیوەی کۆتایی خولی تۆپی پێی ئەڵمانیا، مۆری
هەوڵیدا تۆپەکە لە یاریزانێکی هۆڵشتاین وەربگرێت و پێی راستی بە بەهێزی بەرەوپێش
بەرزکردەوە، بەڵام لەوکاتەدا پێی بەر زەوی دەکەوت و بەهۆیەوە توشی پێکانێکی قورس
بووەوە.
پاش رووداوەکە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی،
یاریزانەکە بەخێرایی بەرەو نەخۆشخانە گواسترایەوە.