پزیشکێکی خۆراکی رووسی ئاشکرایدەکات، خواردنی میوەی توو بەڕێژەیەکی زۆر
دەبێتە هۆی زیادبوونی کێشی لەش.
ئۆڵگا شمیلیۆفا، پزیشکی تەندروستی خۆراکی رووسی لە چاوپێکەوتنێکی تەلڤزیۆنیدا
رایگەیاند:" بەهۆی ئەوەی توو بڕێکی زۆری کالۆری تێیدایە و دەبێتە هۆی
زیادبوونی کێشی لەش، پێویستە ئەو کەسانەی مەترسی قەڵەوبوونیان لەسەرە بە رێژەیەکی
دیاریکراو توو بخۆن ".
وتیشی:" لەگەڵ ئەوەشدا توو سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ بەدەستهێنانی ڤیتامین
و کانزاکان و ئەو کەسانەی کێشیان کەمە دەتوانن بە ئارەزووی خۆیان بیخۆن ".