وا بریارە هەڤاڵ خانەقینی لە ڕۆژانی جەژن نوێترین کلیپی بە ناوی "چەند قەرار بگری" بڵاو بکاتەوە.
هەڤاڵ خانەقینی، هونەرمەندی کورد بەرهەمێکی نوێی بەرهەمهێناوە و وا بڕیارە لە جەژنی رەمەزاندا بڵاوی بکاتەوە.
لەو بارەیەوە هەڤاڵ خانەقینی بە BMC راگەیاند:" ئاوازی گۆرانیەکە فۆلکلۆری ناوچەی خانەقینە ریتمێکی شادی هەیە تێکستی گۆرانیەکەش فۆلکلۆرە و بەشێکی لەلایەن خۆمەوە نوسراوە و تەواو جیاوازە و چاوەڕێ دەکەم بە زووی بڕواتە ناو دڵی خەڵکەوە".
بەرهەمە نوێیەکەی ناوبراو کاری میوزیکی لە لایەن ئاراد هاشمی وکاری دەرهێنانی کلیپەکە لەلایەن دیار مەهدیەوە بۆ کراوە.
هەڤاڵ خەڵکی خانەقینە و سەرەتای
دەرکەوتنەکانی لە ٢٠٠٧ بوو کاتێک بەشداری کرد لە بەرنامەی کوردستاری کەناڵی
کوردسات و تا قۆناغەکانی کۆتایی بەردەوام بوو
ئەمەش بوو بە یەکەم وێستگەی کارکردنی و تاکو ئێستاش بەردەوامە و خاوەنی چەند
بەرهەمێکی تایبەت بە خۆیەتی و کلیپێکی دوێتی لەگەڵ هونەرمەند حەسەن هەیاس دا
هەیە بە ناوی "بەو".