شارەزایانی بواری تەندروستی چەند خورادنێکیان
دیاریکردووە بەوەی قژ هەڵدەوەرێنن و دەبنە هۆی کەچەڵی.
پێگەی " هانا کینیا" لە زاری شارەزایانەوە
ئاماژەی بەوەکردووە:" خواردنی بەرهەمە شیرەمەنییەکان سەرەڕای چەندین سوودی
تەندروستی دەبێتە هۆی ئەوەی رێژەی ئەنسۆلین لە جەسەتەدا بەرزببێتەوە و قژ
هەڵبوەرێنێت"
باسلەوەشکراوە:" خواردنەوە گازییەکانیش بەهۆی
هەبوونی مەوادی کیمیایی دەبنە هۆی هەڵوەرینی قژ، هەروەها خواردنە خێراکانیش بەهۆی
هەبوونی رێژەیەکی زۆر لە چەوری تێر هۆکارن بۆ هەڵوەرینی قژ".